زۆر میزكردنی پیاوان لە شەودا بەهۆی شەكرەیە یان ئاوسانی پرۆستات؟

:: PM:06:47:08/10/2026 ‌

هەندێك لە پیاوان شەوان چەند جارێك بۆ میزكردن خەبەریان دەبێنەوە، هەندێك هۆكارەكەی بۆ ئاوسان و كێشەی پرۆستات دەگەڕێننەوە، هەیشە پێی وایە بە هۆكاری ترە وەك نەخۆشی شەكرە، بەڵام چۆن ئەوانە لە یەكتر جیا دەكرێنەوە؟

د. تارق بشلاوی راوێژكاری نەخۆشییەكانی هەناو گورچیلە ئاماژە دەكات كە ئاوسانی ئاسایی پرۆستات، كێشە بۆ میزكردن دروست دەكات، لەوانە زیادكردنی جارەكانی چوونە دەبڵیو سی و لاوازیی هاتنی میز و زەحمەتیی میزكردن و هەستكردن بە بەتاڵنەبوونی میزڵدان.

روونی كردەوە، نیشانەكان لە كەسێكەوە بۆ یەكێكی تر جیاوازە، ناكرێ ئاوسانی پرۆستات لە رێگەی زۆر چوونە دەبڵیو سی بۆ میزكردن دەست نیشان بكرێت، چونكە رەنگە بەرزیی ئاستی شەكری خوێن ئەو حاڵەتە لە پاڵ تێنوێتی دروست بكات، بۆیە نەخۆش شەوانە چەند جارێك بۆ میزكردن بەخەبەر دێتەوە، بەڵام لە حاڵەتی شەكرە، چەند نیشانەیەكی تر هەن، وەك تێنوێتیی بەردەوام و وشكهەڵگەڕانی دەم و شەكەتی و لەدەستدانی كێش بێ هۆكار و زیادبوونی حەزی خواردن.

ئەو پزیشكە ئاماژە دەكات كە زانینی جیاوازی لە نێوان حاڵەتەكان لە رێگەی پشكنینی پزیشكییەوە دەبێت، لەوانە پشكنینی شەكرە و میز و پرۆستات، بۆیە ناكرێ بێ پشكنین زۆر میزكردنی شەوانە راستەوخۆ بە پرۆستان یان شەكرە ببەسترێتەوە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل