مەلایەك لە وتاردان دوورخرایەوە

:: PM:06:57:08/10/2026 ‌
مەلایەكی سنووری سلێمانی لە وتاردان دوور خرایەوە و خۆیشی هەواڵەكەی راگەیاند. 

ئەمڕۆ پێنجشەم هەشتی ئۆكتۆبەر، مەلا تاهیر كەڵەباشی بڵاوی كردەوە كە بڕیاری لابردنماندرا لە وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی پیرەمەگروون.

ئەو لە پەیجی فەیسبووك نووسیویەتی، بە داخەوە بڕیاری لابردنمان درا لە وتار خوێندنەوە، داوای لێبوردن لە خواو خەڵكی كوردستانی ئازیز و پیرەمەگروونی سەربەرز دەكەم. كە ئیتر نایەڵن من وتار  بخوێنمەوە لەمزگەوتی گەورەی پیرەمەگروون.

بە گوێرەی قسەی خەڵكی سنوورەكە هێشتا روون نییە بۆچی ئەو مەلایە دوورخراوەتەوە، بەڵام وتارەكانی پێشووی هەمووی رەخنە بوون بە زمانی توند و تەنانەت هەندێجار جنێودانیشی تێدەكەوت.



وشە - وشه‌