پرسەنامەیەك لە نێچیرڤان بارزانییەوە

:: PM:05:01:10/10/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی وەرگێڕ و چیرۆكنووسی كورد جەلیل كاكەوەیس بڵاو كردەوە. 

لە پرسەنامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نووسراوە، بۆ كۆچی دواییی نووسەر، وەرگێڕ و چیرۆكنووسی ناوداری كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا جەلیل كاكەوەیس، پرسە و سەرەخۆشیم ئاراستەی كەسوكاری و تەواوی نووسەران و ڕووناكبیرانی كوردستان دەكەم، هاوخەمیانم.

"خوالێخۆشبوو مامۆستا جەلیل كاكەوەیس خاوەنی پێگەیەكی دیار و خزمەتێكی گەورە بوو لە بزووتنەوەی وێژەیی و فەرهەنگیی كوردستاندا. بە بەرهەم و وەرگێڕانە دەوڵەمەندەكانی، بەتایبەتی لە بواری چیرۆك و وێژەی هاوچەرخدا، خزمەتێكی زۆری پێشكەش كردووە" لە پرسەنامەكەدا وا نووسراوە.

هەروەها دەڵێ‌، لە خوای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە خێزان و كەسوكار و دۆستانی ببەخشێت.


وشە - وشه‌