په‌رله‌مانتارێكی عێراق ئاشكرای كرد، 39 گه‌وره كۆمپانیای نه‌وتی هه‌ن كه
له گه‌ڕه‌كانی ته‌نده‌ربه‌خشین به‌شداری ده‌كه‌ن و له عێراق كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام
به ته‌واوی باج و رسووماتیان لێ وه‌رنه‌گیراوه، به‌وهۆیه‌وه‌یش له ساڵانی
ڕابردوو باج و رسووماتی ئه‌و كۆمپانیایانه و كاره‌كانیان گه‌یشتووه‌ته 400 ملیار
دیناری عێراقی.
محه‌مه‌د خه‌فاجی په‌رله‌مانتاری
عێراق ئاشكرای كرد، ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌گه‌ڵ
ئه‌و كۆمپانیایانه واژووكراون، به ڕوونی ئاماژه‌ی داوه 35%ی قازانجی كاری
كۆمپانیاكان بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌یش ئه‌و میكانیزمه‌یه كه بۆ مامه‌ڵه‌كردن
له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان به‌كارده‌هێنرێت.
ئاماژه‌ی دا، ئه‌و كۆمپانیایانه خۆیان له به‌خشینی 35%ی داهات و قازانج
به حكوومه‌ت دزیوه‌ته‌وه و یان داهاتیان به بڕێكی كه‌متر دیاریی كردووه، یانیش
ئه‌و پاره‌یان هه‌ر نه‌داوه، به‌مشێوه‌یه‌ش كۆی گشتی به‌رهه‌می ساڵانی ڕابردوو
35%ی داهاتی ئه‌و كۆمپانیایه ده‌كاته نزیكه‌ی 400 ملیار دیناری عێراقی.
زیاتر گوتی، سێ له‌و كۆمپانیایانه به هیچ شێوه‌یه‌ك رسوومات و باج و ئه‌و
ڕێژه‌یه‌یه‌ی قازانجیان كه له گرێبه‌سته‌كان بۆ حكوومه‌ت دراوه، به حكوومه‌تیان
نه‌داوه، هه‌ندێكی تر تا 2024 بڕیكی كه‌می ئه‌و پاره‌یه‌یان داوه، ئه‌مه‌یش له
كاتێكدایه كه هه‌ندێ له‌و كۆمپانیایانه وه‌همین و به هیچ شێوه‌یه‌ك بوونیان
نییه.
خه‌فاجی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، داوا له لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان ده‌كه‌ین ئه‌و
دۆسیه‌یه بكه‌نه‌وه و به‌دواداچوون بۆ باج و رسووماته‌كان بكه‌ن و سامانی گشتی
بپارێزن و داهاتی نانه‌وتی به‌مشێوه‌یه زیاتر بكه‌ن.