هونەرمەند "شۆڕەسوار" دووەمجارە لەلایەن حكوومەتی ئێرانەوە دەگیرێت

:: AM:11:37:12/10/2026 ‌
شۆڕش ئەبوبەكری ناسراو بە "شۆڕەسوار" هونەرمەند و گۆرانیبێژی كورد و خەڵكی سەردەشت، دوێنێ دوای ئامادەبوونی لە دادگای گشتیی ئەو شارە دەستبەسەر كرا و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شۆڕش ئەبوبەكری ناسراو بە "شۆڕەسوار" هونەرمەند و گۆرانیبێژی خەڵكی سەردەشت، دوای سەردانیكردنی دادگای گشتی، لەلایەن هێزە حكوومەتییەكانەوە دەستبەسەر كراوە.

بەگوتەی سەرچاوە باوەڕپێكراوەكان، ئەو پێشتر لە ڕێگەی پێوەندیی تەلەفۆنییەوە بۆ دادگای گشتی و شۆڕشی سەردەشت بانگ كرابوو.

ئەم هونەرمەندە پێشتریش پێشینەی دەستبەسەركردن و گوشاری لەلایەن دامەزراوەكانی ئێرانەوە هەبووە، پێشتر هێزەكانی ئیدارەی ئیتڵاعات بەبێ پێشكەشكردنی حوكمی دادوەری و بە بەكارهێنانی توندوتیژی و دروستكردنی ترس و تۆقاندن، هەڵیانكوتابووە سەر ماڵە خێزانییەكەی و دەستبەسەریان كردبوو.

هەنگاو دەڵێت، تا ئێستە لەسەر هۆكاری دەستبەسەركردن، تۆمەتە پاڵدراوەكان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هونەرمەندە، زانیارییەكی ورد لە بەردەستدا نییە.




وشە - سۆران عەزیز