30 فیشەك بە بەرپرسێكی تەناهیی خانەقینەوە نرا

:: PM:04:53:12/10/2026 ‌
بەپێی زانیارییەكانی "وشە‌" شەوی رابردوو تەقە لە بەرپرسی بەشی خانەقینی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان كراوە دوای ئەوەی گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە و 30 فیشەكی پێوەنراوە. 

ئەمڕۆ دووشەم 12ی ئۆكتۆبەر، ‏‎هاوڕێ جەلیل بەرپرسی بەشی خانەقینی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، هەواڵەكەی بۆ "وشە" پشتڕاست كردەوە و رای گەیاند، درەنگانێكی دوێنێ شەو دوای گەڕانەوەم لە ئەركی فەرمی خۆم، تەقە لە ئۆتۆمبێلەكەم كرا، كە لەبەردەم ماڵەكەی خۆم ڕامگرتبوو.

روونیشی كردەوە كە ڕووداوەكە جگە لە زیانی مادی، هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە. دووپاتی لەوە كردەوە كە "هیچ كێشەكی كۆمەڵایەتیم لەگەڵ كەسدا نییە، ئەوەی هەیە گومان دەكەم پێوەندی بە ئەركی فەرمیمەوە هەبێت".
‏‎
هاوكات سۆران محەمەد غەریب گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە "وشە"ی گوت: هێزەكانی بەشی نەهێشتی تاوان سەرقاڵی لێكۆڵینەون و 29 قەوانی فیشەك لە شوێنی ڕووداوە كۆ كراوەتەوە كە 22 لەوانە بە ئۆتۆمبێلەكەی كەوتووە. 

وشە/ ئاری سەعدوڵا 





وشە - وشه‌