تره‌مپ بۆ ئه‌ردۆغان: توركیا بۆ پشتیوانی سعوودیه‌ ببه‌ نێو جه‌نگی دژ به‌ حووسییه‌كان

:: AM:08:23:14/10/2026 ‌
سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌كدارانی حووسی یه‌مه‌نی بۆ هه‌وڵدان به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، به‌ ئامانجی كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی نیوه‌یی ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تبار كرد، هۆشداریشی پێدان كه‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر سعوودیه‌ له‌یاد ناكات و داوایشی له‌ ئه‌ردۆغان كردووه‌، ده‌ستوه‌ردان له‌ جه‌نگه‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و پشتیوانی سعوودیه‌ بكات.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ تروس سۆشیال نووسیویه‌تی، حووسییه‌كان خراپ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامی هێرشه‌كانیان به‌ پشتیوانی ئێران، دوای ئه‌و ئارامییه‌ دێت، كه‌ له‌ جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و ئێران بوونی هه‌یه‌، دوای هه‌ڵبژاردنی نیوه‌یی ئه‌مه‌ریكا پێویسته‌ ئاماده‌ بن و من هێرشه‌كانی ئه‌وان بۆ سه‌ر سعوودیه‌ له‌یاد ناكه‌م.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژنامه‌وانان گوتی، داوام له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا كردووه‌، ده‌ستوه‌ردان له‌ دۆخه‌كه‌ بكات و پشتیوانی له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سعوودیه‌ بكات، له‌و باوه‌ڕه‌یشدام سه‌رۆكی توركیا به‌ ده‌م داواكه‌مه‌وه‌ دێت.

ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ له‌ كاتێكدایه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له‌ نێوان هێزه‌كانی حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن  به‌ پشتیوانی سعوودیه‌ له‌گه‌ڵ گرووپی چه‌كداری حووسییه‌كان له‌ یه‌مه‌ن به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانه‌یش حووسیه‌كان ئامانجه‌ ستراتیجییه‌كان له‌ ناوخۆی سعوودیه‌ ده‌كه‌نه‌ ئامانج و دیارترین هێرشیان بۆردمانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌لیك خالید بوو، كه‌ 13 كوژراو و 300 برینداری لێ كه‌وته‌وه‌.


وشە - باز ئه‌حمه‌د