حەیدەر عەبوودی گوتەبێژی حكوومەتی عێراق ڕای گەیاند، حكوومەت و بانكی ناوەندی بەپێی پلانێكی داڕێژراو، كار دەكەن بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی نزیكدا نرخی دۆلار لە بازاڕی هاوتەریبدا (بازاڕی ڕەش) بۆ 155 هەزار دینار بۆ هەر دۆلارێك دابەزێنن.
عەبوودی لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوە كرد، ئەم هەنگاوە پشت بە یەدەگێكی پارێزراو و پێویستی بانكی ناوەندی دەبەستێت، وا دەكات پارەداركردنی بازرگانیی دەرەكی و پێداویستییەكانی هاوردەكردن بە ئاسانی بەڕێوە بچێت.
لەبارەی حەواڵەكانی پێشتر، گوتەبێژی حكومەت ڕوونی كردەوە كە تەرخانكراوی دارایی، پێویست بۆ جێبەجێكردنیان بەپێی نرخی پێشوو دابین كراوە. هاوكات ئاشكرای كرد، بڕیاری لێخۆشبوون لە باج و ڕسوومات بۆ هاوردەكردنی خۆراك و دەرمان لە حەوتی تشرینی یەكەمەوە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.