نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری بابل ئەمڕۆ رای گەیاند، پێگەیەكی شوێنەواریی لە شارۆچكەیەكی پارێزگاكە دۆزراوەتەوە كە بۆ سەردەمی عەباسی دەگەڕێتەوە، بۆیە لەڕووی شوێنەوارییەوە بایەخی زۆری دەبێت.
پێگەی "
شەفەق نیوز" ئەمڕۆ یەكشەم 18ی تشرینی یەكەم بڵاوی كردووەتەوە، نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری بابل ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا روونی كردووەتەوە، ئەو پێگە شوێنەوارییە لە شارۆچكەی قاسمی باشووری پارێزگاكە دۆزراوەتەوە، بایەخە شوێنەوارییەكەی بۆ كۆنییەكەی دەگەڕێتەوە كە هی سەردەمی عباسییەكانە، ئەویش بۆ هەزار و 200 ساڵ دەگەڕێتەوە.
نووسینگەكە لە بەیاننامەكەیدا زیاتر دەڵێت، پارێزگاری پارێزگاكە سەردانی شوێنەكەی كردووە، گرنگیی مێژوویی ناوچەكەی لە رووی شوێنەوارییەوە بە بایەخ وەرگرتووە، بوار بۆ گەشەپێكردنی گەشتیاری كراوەتەوە كە بەپێی ئیدارەی شوێنەواری و یاسایی هەڵسوكەوت لە ناوچەكە بكرێت.
دواتریش بەیاننامەكە ئاماژەی داوە، ئەو ئاشكراكردنە بەهای زۆری دەبێت بەتایبەتی ئەو ناوچەیە خاوەن زەوییەكی زۆر كۆنە، بۆیە دەرفەت هەیە لە رووی گەشتیاری و كولتوورییەوە بایەخی زیاتری پێ بدرێت، چونكە لە بنچینەوە بابل لە رووی شوێنەوارییەوە زۆر دەوڵەمەندە.