لە نەخۆشخانەی ڕزگاریی فێركاری لە هەولێر، توانرا لەلایەن تیمێكی پسپۆڕی پزیشكییەوە بەردێكی زۆر گەورە لە نێو میزڵدانی نەخۆشێكدا دەربهێنرێت.
راگەیاندن و پێوەندییەكانی نەخۆشخانەی ڕزگاریی فێركاری بڵاوی كردەوە، لە یەكێك لە هۆڵەكانی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەكە، پڕۆسەیەكی نەشتەرگەریی دەگمەن بۆ دەرهێنانی بەردێكی زۆر گەورە لە میزڵدانی نەخۆشێك بە سەركەوتوویی ئەنجام درا.
تەندروستی ئەو نەخۆشە جێگیرە و توانرا بەردەكە بەبێ گرفت لە میزڵدانی دەربهێنرێت.