مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی د. گۆڤەند شێروانی بڵاو كردەوە.
لە پرسەنامەكەدا هاتووە، بۆ كۆچی دوایی نووسەر و توێژەر و ئەكادیمیستی ناسراو و پسپۆڕی بواری وزە، پرۆفیسۆر گۆڤەند شێروانی، پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكار و دۆست و هاوكار و ئاشنایانی دەكەم.
هەروەها دەڵێ، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.