شاندێكی بەریتانیا لە گرتووخانە سەردانی لاهوور شێخ جەنگی دەكەن

:: PM:01:36:31/10/2026 ‌
هەفتەی رابردوو بڕیار بوو دادگاییكردنی لاهوور شێخ جەنگی بكرێت لەبارەی تۆمەتی بە مادەی 406، بەڵام میدیای نزیك لە لاهوور دەڵێن، شاندێكی بەریتانیا سەردانیان كردووە و ئەو دادگاییە بۆیە دواخراوە.

ئەمڕۆ شەموو 31ـی تشرینی یەكەم، میدیای نزیك لە لاهوور شێخ جەنگی بڵاوی كردەوە، دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەكەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، شاندێكی باڵای بەریتانیا سەردانی لاهوور شێخ جەنگی كرد.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو ڕۆژەی دانیشتنی دادگا دواخراوە، شاندێكی بەریتانیا سەردانی هەریەك لە لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی كردووە.

باس لەوەش كراوە، لە سەردانەكەدا لاهوور شێخ جەنگی ڕەخنەی هەبووە و پێی گوتوون لە ژێر ئەشكەنجە و سیناریۆدا، سزایەكی نایاساییان سەپاندووە، "ئەمە بڕیاری دادگا نییە و بڕیاری حزبە".

هەر لە سەردانەكەدا باس لەوە كراوە، چاودێریی بڕیارەكەی دادگا بكرێ كە دەبێت بۆ دادگای تەمیزی بنێرێ، چونكە سزاكان دادپەروەرانە نین و بەڵگەكان بێ بنەمان و رەخنەی زۆر هەڵدەگرن، بەپێی ناوەڕۆكی راپۆرتەكەش، هێرشەكەی سەر ماڵی لاهوور شێخ جەنگی بە هێرشێكی كوشندە ناو بردبوو.



وشە - رامیار جەواد