ونەرمەندانی دیاری عەرەب ستایشی ناوەندی گەنجان (Youth Hub) لە هەولێر دەكەن و ئاماژەیان بەوە داوە، شوێنێكی تایبەت و پێشكەوتووە بۆ گەنجان بۆ فێربوون، كاركردن و پێوەندی دروستكردن.
ئەكتەری ناوداری میسری لەیلا عەلەوی كە بە سەردانێك لە هەلێر بوو، چووەتە ناوەندی گەنجان (Youth Hub) لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ستایشی كردووە و پێی سەرسام بووە.
عەلەوی دەڵێت، ئاستی هۆشیاری و كایەی ڕۆشنبیری لە هەرێمی كوردستان بەرزە و هاوكات دەستخۆشی لە گەنجانی كورد دەكات لە ڕووكردنە كتێب و دووركەوتنەوە لە سۆشیال میدیا.
لەیلا وێنەیەكی خۆی لەناو سەنتەری "یوس هەب Youth Hub)بڵاو كردووەتەوە و پێی وایە یەكێكە لە كارە جوان و گرنگەكانی ناوچەكە.
ئەو هونەرمەندە میسرییە نووسیویەتی: "یەكێك لە جوانترین ئەو شتانەی لە كاتی سەردانەكەمدا بۆ كوردستان سەرنجی ڕاكێشام، شوێنێكە بە ناوی (Youth Hub)؛ فەزایەكی دڵگیرە كە گەلی كورد لە گەنجان، خێزان و منداڵان لە دەوری خۆشەویستیی خوێندنەوە و مەعریفە كۆ دەكاتەوە.
سەنتەری "یوس هەب" (Youth Hub) لە هەولێر، بە یەكێك لە گەورەترین و پێشكەوتووترین ناوەندەكانی گەنجان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق دادەنرێت.
سەنتەرەكە لەسەر ستانداردی جیهانی دروست كراوە و لە چەندان بەشی هەمەجۆری وەك هۆڵەكانی گفتوگۆ، وۆركشۆپ، تاقیگەی تەكنەلۆجیا، ستۆدیۆی پۆدكاست و شوێنی كاری هاوبەش پێكدێت.
خاوەنی كتێبخانەیەكی دەوڵەمەندە بە زیاتر لە 12 هەزار كتێب لە بوارە جیاوازەكاندا و خزمەتگوزارییەكانی بێ بەرانبەر پێشكەش بە گەنجان دەكات بۆ پەرەپێدانی بەهرە و تواناكانیان.
هاوكات لە درێژەی كۆنسێرتەكانی ڤیزت كوردستان كە گەورەترین زنجیرە كۆنسێرتی هونەرییە و ماوەیەكی بەجۆش و خرۆشەوە بەڕێوە دەچێت، هونەرمەندی دیاری عەرەب ڕەحمە ڕیازی بانگێشت كردبوو، ئەویش لەناو كۆنسێرتەكەی ئاڵایەكی گەورەی كوردستانی لە خۆی ئاڵاندبوو