تیمی پارێزەرانی نووری گەرمیانی بڕیارێکیان دا و لە دۆسیەکە کشانەوە

:: PM:09:41:01/11/2026 ‌
ئەمڕۆ یەكشەم یەكی نۆڤێمبەر، تیمی پارێزەرانی نووری گەرمیانی، بەفەرمی وازهێنانی خۆیان لە دۆسیەی بریکاردارەکەیان ڕاگەیاند، بێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەسەر هۆکاری کشانەوەیان بدەن.

لە ڕاگەیەنراوێكی "ئاسۆ هاشم" سەرۆكی تیمی پارێزەرانی نووری گەرمیانی کە بەناوی هەریەک لە تیمی پارێزەران (ئاسۆ هاشم، ئومێد پاڵانی و ئازاد ساڵح مەعرووف) بڵاو کراوەتەوە، هاتووە، وەک سەرۆکی تیمی پارێزەرانی نووری گەرمیانی و تەواوی تیمەکەمان وازهێنانمان لە دۆسیەکە ڕادەگەیەنم.

سەرۆکی تیمی پارێزەران لەبارەی هۆکاری ئەم کشانەوەیە زیاتر گوتی، لەبەر حورمەتی بریکاردارم و هەستیاریی پەڕاوەکە، هیچ ڕوونکردنەوەیەکم نییە.


وشە - پۆڵا مەحموود