نرخی نه‌وت دابه‌زی

:: AM:08:02:02/11/2026 ‌
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ و بازاڕی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كان به‌ ڕێژه‌ی 1% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، له‌ ئه‌نجامی به‌رده‌وامی بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر گفتوگۆكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌ ڕێی قه‌ته‌ر وه‌ك وڵاتی ناوه‌ندگیره‌وه‌، ئومێدی دانیشتنی هه‌ردوولا و گفتوگۆكردن بۆ گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن دروست بووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ نرخی نه‌وت دابه‌زیووه‌.

نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت به‌یانی ئه‌مڕۆ دۆلارێك و 59 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته‌ 111 دۆلار و 84 سه‌نت، هاوكات نرخی نه‌وتی خامی ڕۆژئاوای ته‌كساس له‌ ئه‌مه‌ریكا دۆلارێك و 56 سه‌نت دابه‌زی و به‌رمیلێكی به‌ 102 دۆلار و 56 سه‌نت فرۆشرا.

ئه‌و پاشه‌كشه‌یه‌ی نرخی نه‌وت له‌ كاتێكدایه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ به‌رپرسانی قه‌ته‌ر گفتوگۆ له‌ نێوان واشنتن و تاران ده‌كه‌ن و پێشكه‌وتنی ئه‌رێنی له‌وباره‌وه‌ هاتووه‌ته‌ كایه‌وه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ شاندی ئه‌مه‌ریكایش بگه‌نه‌ ده‌وحه‌ و به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ هه‌ردوولا وڵات له‌سه‌ر كێشه‌ و ناكۆكییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان گفتوگۆ بكه‌ن.

هاوكات گرووپی ئۆپێك پڵه‌س دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ هه‌نارده‌ی به‌رهه‌می نه‌وت بۆ مانگی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر و كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ر به‌ جێگیری و بێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك ده‌هێلێته‌وه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ هه‌نارده‌كردنی زۆرترین نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه‌.


وشە - باز ئه‌حمه‌د