حكوومەتی عێراق: لەگەڵ حكوومەتی هەرێمیش رێكنەكەوین ناردنی مووچە بۆ كوردستان بەردەوام دەبێت

:: AM:09:31:02/11/2026 ‌
جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕای گەیاند، "ئەگەر لەگەڵ حكوومەتی هەرێمیش لەسەر دۆسیەی نەوت نەگەنە رێككەوتن، ناردنی مووچە بۆ كوردستان بەردەوام دەبێت".

محەمەد تەمیم جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕای گەیاند، شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی كوردستان نابەسترێنەوە بە ناكۆكییە سیاسییەكان.

گوتی،  "حكوومەتی فیدراڵ بەردەوام دەبێت لە دابەشكردنی مووچە، تەنانەت ئەگەر لەسەر دۆسیەی نەوت نەگەنە ڕێككەوتنێكی یەكلاكەرەوەش لەگەڵ هەرێمی كوردستان".

ئەوەشی گوت، "مووچە وەك سزای سیاسی بەكار ناهێنرێت، ئاراستەی حكوومەتی فیدراڵیش بەوجۆرەیە هیچ هەڵوێستێكی نەیارانەی بەرانبەر هەرێمی كوردستان یان هاووڵاتییانی نییە، هەروەها جیاوازیی بۆچوونی نێوان هەردوو حكوومەت نابێتە هۆی گرتنەبەری ڕێكاری سزادان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناكرێتە ئامانج".

محەمەد تەمیم ڕای گەیاندووە، "مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و كوردستانیش  بۆ ساڵی داهاتوو بە تەواوەتی مسۆگەرە".




وشە - سۆران عەزیز