لە بارەی زەوی فەرمانبەرانی چوار وەزارەت ئاگەدار دەكرێنەوە

:: PM:04:56:02/11/2026 ‌
شارەوانی سنووری شارەزووری ئاگەداری فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی كاروباری كۆمەڵایەتی و كارەبا و كشتوكاڵ و خوێندنی باڵا دەكاتەوە كە سەردانیان بكەن بە مەبەستی وردبینی لە زەوییەكانیان. 

لە ئاگەدارییەكەدا هاتووە، ئەم فەرمانبەرانەی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی و كارەبا و كشتوكاڵ و خوێندنی باڵا ئاگەدار دەكەینەوە كە فەرمانی تەرخانكردنی پارچە زەوی نیشتەجێبوونیان هەیە لەماوەی یەك هەفتەدا سەردانی هۆبەی موڵكایەتی شارەوانی  بكەن و پێنج ئیستنساخی ملەوەن لە كارتی نیشتیمانی خۆیان و هاوسەریان و كارتی زانیاری بێنن بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی وردبینی و ئەستۆپاكی بۆیان بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیارن .

دووپات لەوە كراوەتەوە كە جگە لەم ناوانە بڵاوكراوەتەوە هیچ كەسێكی تر بۆ ئەو مەبەستە سەردانیان نەكات. 

ناوەكان ئەمانەن: 













وشە - وشه‌