سەبەتەی خۆراكی حەوتەم دابەش دەكرێت.. كەلوپەلەكان دیاری كراون

:: PM:05:03:02/11/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراك ئاگەداری بریكارەكانی خۆراك دەكاتەوە سەردانیان بكەن و پارەی لیستی بریكارەكان بۆ سەبەتەی حەوتەم رادەست بكەن. 

لە ئاگەدارییەكەدا هاتووە، بەرێوەبەرایەتیی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر ئاگەداری بریكارانی خۆراك دەكاتەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر بكەن، بۆ ڕادەستكردنی پارەی لیستی بریكاری سەبەتەی حەوتەم كە لەسەر داتا و زانیاریی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2026 ئەژمار كراوە.

هەروەها لە لیستێكدا ناوی كەلوپەلەكان و بڕەكەیشی دیاری كراوە كە "وشە" بڵاوی دەكاتەوە.






وشە - وشه‌