بەهۆی ئەو هەوڵانەی بۆ دەست پێكردنەوەی دانوستانەكان لە نێوان ئێران و ئەمەریكا هەن، هاوكات جێگیربوونی بەهای سوود لە ئەمەریكا و هێوربوونەوەی دۆخی كەنداو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی لە بازاڕەكان رووی لە دابەزین كرد، هاوكات نرخی زێڕ و زیو هەڵكشا.
ئەمڕۆ دووشەم نرخی
خاوی برێنت گرێبەستی مانگی كانوونی دووەم بە رێژەی 6.07% دابەزی و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 106.54 دۆلار، لەو كاتەی نرخی خاوی رۆژئاوای تەكساس گرێبەستی كانوونی یەكەم 6.30% دابەزی و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 97.56 دۆلار، وەك ئاژانسی "فرانس پرێس"، باسی كرد.
لە بەرانبەردا نرخی كانزاكان روویان لە هەڵكشان كرد، نرخی زیو بە رێژەی 3.5% بەرز بووەوە و ئۆنسەیەكی گەیشتە 51.2 دۆلار، هەرچی زێڕە، نرخەكەی 1.8% بەرز بووەوە و نرخی ئۆنسەیەكی گەیشتە 3950 دۆلار.