شەش ساڵە بەناوی ژنانەوە بە مۆبایل پارە لە خەڵك وەردەگرێت

:: PM:07:37:02/11/2026 ‌
پۆلیسی گەرمیان كەسێكی گرت كە بە ناوی ژنەوە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان پارەی لەخەڵك وەرگرتووە.

پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كردەوە كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەك سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانی كرد سكاڵای تۆمار كرد دژ بەكەسێكی نەناسراو كە ماوەی زیاتر لە شەش ساڵ بوو لە ڕێگەی دوو ژمارە تەلەفۆنەوە لەژێر هەڕەشەو خەڵەتاندن بە ناوی ژنانەوە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان پارەیەكی زۆری لێ سەندبوو پاش بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری وەرگرتنی فەرمانی دادوەر توانرا تۆمەتبار ( أ . ح .ڕ )  /45 ساڵ/ بگیرێت. 

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە بەپێی مادەی 452 پاش لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا تۆمەتبار  ددانی بە تاوانەكەیدا ناو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

پۆلیسی گەرمیان داواكارە لە هەر كەسێك كە زەرەرمەند بووە لەم جۆرە كارە ئەوا سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان بكات بەمەبەستی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی ژمارە تەلەفۆنەكانی تۆمەتبار  لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوان پارێزراوە .



وشە - وشه‌