بانكی ناوەندی پشكی دۆلار بۆ گەشتیاران زیاد دەكات

:: PM:07:47:02/11/2026 ‌

ئەمڕۆ دووشەم بانكی ناوەندی عێراق رای گەیاند كە پشكی دۆلاری تەرخانكراو بۆ گەشتیاران بۆ سێ هەزار دۆلار لە هەر جارێك زیاد كراوە.

ئەمڕۆ نزار ناسر حەسەن پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق گوتی، پشكی دۆلاری تەرخانكراو بۆ گەشتیاران بۆ سێ هەزار دۆلار بۆ هەر جارێك زیاد كراوە.

ئەوە لەو كاتەی نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئابووری لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی كرد كە لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنەكە بە سەرۆكایەتیی محەمەد تەمیم جێگری سەرۆك وەزیرانی بۆ كاروباری ئابووری، تاوتوێی بابەتی نرخی دۆلار و چۆنیەتی پارێزگاریكردن لە نرخەكەی لە بازاڕ كراوە. 

دوێنێ مەحموود داغر گوتەبێژ بە ناوی بانكی ناوەندی ئاماژەی كرد كە پێشبینی دەكرێت لە ماوەی هەفتەیەك بۆ دوو هەفتە چەند بارە دۆلارێكی كاش لە ئەمەریكاوە بگاتە عێراق بەهاكەی زیاتر لە ملیارێك دۆلارە، رێوشوێنەكانی حەواڵەكردنی تەواو بووە، بانكی ناوەندی لە دابینكردنی پێویستی گەشتیاران لە دۆلار بە نرخی نوێی فەرمی بەردەوامە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل