بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم ڕای گەیاند: بەهۆی بڕیاری ناردنی نەوتی سپی لەلایەن عێراقەوە، لە دوێنێوە نرخی بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكاندا 40 تا 50 هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و نرخی غازیش دابەزیوە.
فەلاح سەید مەولوود ئاماژەی بەوەش كرد: تا 10 ڕۆژی تر نەوتەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان و لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەست بە دابەشكردنی دەكەین.
هاوكات عومەر عەبدوڵا سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی غاز لە سلێمانی ڕای گەیاند، نرخی غازی ماڵان و غازی ئێل پی جی لە بەنزیخانەكان هەرزان بووە، ئێستە لیتری بە 490 دینار بۆ 500 دینارە، پێشتر بە 575 تا 675 دینار بووە.
بەگوتەی بەرپرسانی سلێمانی، هۆكاری هەرزانبوونەكەی نۆژەنكردنەوەی كۆرمۆر و زیادبوونی بەرهەمهێنانە. هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوی دابەشكردنی نەوتی سپی و زیاتربوونی لە بازاڕدا، نرخیش زیاتر دادەبەزێت.