عەزیز وەیسی و دەریا كلیپێكی نوێیان بڵاو كردەوە

:: PM:12:18:03/11/2026 ‌
هونەرمەندی ناسراوی كورد عەزیز وەیسی، نوێترین بەرهەمی بەشێوەی دوێت لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژ دەریا بڵاو كردەوە و كلیپی بۆ كردووە، جارێكی تر لەگەڵ كۆمەڵێك كچی جواندا دەركەوتەوە.

گۆرانییەكە بە ناوی "بەیان بەیانە" لە كەناڵی یوتیوبی عەزیز وەیسی بڵاو كراوەتەوە، تێیدا كۆمەڵێك كچی جوان بەدەوری وەیسیدا هەڵدەپەڕن.

بەشێك لە دەقی گۆرانییەكە لەلایەن هونەرمەند ناتالیاوە نووسراوە، بەشەكەی تریشی عەزیز وەیسی و عیزەت سەقزی نووسیویانە. 

كاوە شێخ كاری ڕێكخستنی موزیكی گۆرانییەكەی ئەنجام داوە و ناسر حەیدەریش دەرهێنەری بەرهەمەكەیە.

عەزیز وەیسی لە ساڵی ١٩٦٨ لە سەلاسی باوەجانی سەربە پارێزگای كرماشانی ڕۆژھەڵاتی كوردستان لە دایك بووە، یەكێكە لە گۆرانیبێژە میلییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و زیاتر گۆرانییەكانی لە شێوەی بەستە و هەڵپەڕكێیە.



وشە - سۆران عەزیز