هاوكات لەگەڵ ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ سێشەم بەهای لیرەی توركی گەیشتە نزمترین ئاستی تا ئێستە و بۆ یەكەمجار لە بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریكی بەهاكەی 50 لیرەی تێپەڕاند.
ئەو دابەزینەی نرخی
لیرەی توركی لە دوای راگەیاندنی داتای فەرمی بوو لەبارەی تێكڕای ساڵانەی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی بۆ 29.8% لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو، بە بەراورد بە 29.7% لە مانگی ئەیلوولی رابردوو و بەوەش پێشبینی شرۆڤەكارانی تێپەڕ كرد، كە 29.5%یان دانابوو.
پەیمانگەی ئاماری توركیا رای گەیاند كە نرخی مانگانەی كەرەستە و كاڵاكانی بەكارهێنەران 2.58% بەرز بووەتەوە، لە بەرانبەر 1.84% بۆ مانگی ئەیلوول، ئەوەش دوای ئەوەی نرخی خۆراك و جلوبەرگ و پێڵاو و خواردنەوە ناكهوولییەكان زیادی كرد، ئەو داتایانە كاریگەرییان خستە سەر بازاڕە داراییەكانی توركیا.