بە درۆن دوو ناوچەی هەرێمی كوردستان بۆردمان كرا

:: AM:09:09:04/11/2026 ‌
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە درۆن سنوورەكانی پارێزگای هەڵەبجە و هەولێر بۆدرمان كرا، تا ئێستە زیانی بۆردمانەكان نەزانراوە.

ئەمڕۆ چوارشەم چواری تشرینی دووەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە"، درۆنێك لە شارۆچكەی تەوێڵەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە خانوویەكی داوە و تا ئێستە زیانەكانی نەزانراوە.

هاوكات رووداوەكە لە سەعات سێی شەو بووە و ئەو خانووە ماڵی هاووڵاتییەكی سڤیل بووە.

لە هەمان كاتدا لە دۆڵی بالیسانیش بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆردمانی كەمپێكی پەنابەرانی رۆژهەڵات كراوە، هەرچەندە ئەو شوێنە زیاتر لە ساڵێكە چۆڵ كراوە.



وشە - رامیار جەواد