بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە، لەبەرئەوەی نەوەی نوێ بڕیاری داوە بەشداریی دانیشتنەكە نەكات، بۆیە محەمەد سلێمانی سەرۆكی تەمەنی پەرلەمان كە هاوكات دەستی لەكار كێشاوەتەوە، بەشداریی لە دانیشتنەكە ناكات.
ئەمڕۆ چوارشەم چواری تشرینی دووەم، بەپێی بەدواداچوونی "وشە" محەمەد سلێمانی سەرۆكی تەمەنی پەرلەمان كە دەستی لەكار كێشەوەتەوە، دوای ئەو بەتەمەنترین پەرلەمانتار، ئازاد محەمەد ئەمینە لە فراكسیۆنی یەكێتی، لەبەرئەوەی فراكسیۆنی یەكێتیش بڕیاری داوە بەشداریی لە دانیشتنی پەرلەماندا نەكات، بۆیە بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرپەرشتی دانیشتنەكە دەكات كە لە فراكسیۆنی پارتییە.
بەتەمەنترین پەرلەمانتار دوای ئەوان، سەمیرە حەسەنە لە فراكسیۆنی پارتی، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ئەگەر دانیشتنەكە بكرێت و (50+1)ی ئەندامانی ئامادەبن، سەمیرە حەسەن سەرۆكایەتیی دانیشتنەكە دەكات.
هاوكات دیوانی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان رای دەگەیەنێت، 51 پەرلەمانتار لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ ئامادە بێت دانیشتنەكە یاسایە و كێشەی نییە.
بڕیارە ئەمڕۆ دوای زیاتر لە دوو ساڵ كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت، تا ئێستە یەكێتی ئامادە نییە ئەو دامەزراوەیە شەرعییە بخرێتەوە كار.