رێژەی یاسایی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان تەواو بوو

:: AM:11:33:04/11/2026 ‌
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ رێژەی یاسایی پێویست بوو بۆ كۆبوونەوەكە، ئەویش تەواو بوو و ئێستە پەرلەمانتاران لە هۆڵی پەرلەمان دەستیان بە گفتوگۆ كردووە.

ئەمڕۆ چوارشەم چواری تشرینی دووەم، سامان ئەحمەد بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان، بە "وشە"ـی راگەیاند، نیسابی یاسایی بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەستەبەر كرا.

دەشڵێت، دانیشتنی تەواوكردنی بڕگەكانی دانیشتنی یەكەمی خولی شەشەمی پەرلەمان، بە ئامادەبوونی زیاتر لە 50+1ـی ئەندامانی پەرلەمان دەستی پێ كرد.

هاوكات دیوانی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان رای دەگەیەنێت، 51 پەرلەمانتار لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ ئامادە بێت دانیشتنەكە یاسایە و كێشەی نییە.

بڕیارە ئەمڕۆ دوای زیاتر لە دوو ساڵ كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت، تا ئێستە یەكێتی ئامادە نییە ئەو دامەزراوەیە شەرعییە بخرێتەوە كار.


وشە - رامیار جەواد