دوای دوو ساڵ و 15 ڕۆژ لە وەستانی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان، ئەمڕۆ دانیشتنەكە تەواو كرا و پەرلەمانتاران سەرۆك و جێگر و سكرتێری پەرلەمانیان هەڵبژارد.
ئەمڕۆ چوارشەم چواری تشرینی دووەم، كۆبوونەوەی تەواوكاری پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە چوو، ژمارەی پەرلەمانتارانی ئامادەبوو 52 پەرلەمانتار بوو.
لە كۆبوونەوە ڤاڵا فەرید وەكو سەرۆكی پەرلەمان و رامی نووری وەكو جێگری سەرۆكی پەرلەمان و مونا قەهوەچی وەكو سكرتێری پەرلەمان هەڵبژێردرا.
ڤاڵا فەرید سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆتاییهاتنی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان راگەیەندا.