چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان كوردستان و عێراق تاوتوێ‌ كرا

:: PM:06:02:04/11/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە فالح فەییاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد.

لە دیدارەكەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.

لە بەشێكی تری گفتوگۆكاندا، دووپات لە گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ و دابینكردنی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی دادپەروەرانە، وەك هەموو بەشەكانی تری عێراق، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستان كرا.



وشە - وشه‌