عێراق بۆ نەهێشتنی هەڕەشەكانی ئەمەریكا و رازیكردنی بۆ دروستبوونی پێوەندییەكی ئاسایی و نەهێشتنی مەترسیی سزادانی، بە تایبەتی لە دوای كشانەوەی هێزە سەربازییەكانی، هەموو هەوڵێك دەدات گرێبەست لە بوارە جۆراوجۆرەكان لەگەڵ كۆمپانیا ئەمەریكییەكان ساز بكات، شارەزایەكی ئابووری باسی گرنگترین بەربەست لەبەردەم هاتنی ئەو كۆمپانیایانە دەكات.
د. نەبیل مەرسوومی مامۆستای زانكۆ و شارەزای ئابووری لە پۆستێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نووسیویەتی، ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی كۆمپانیا ئەمەریكییەكان لە عێراق دەبنەوە چین؟، دووپاتی كردەوە كە بریتین لە كێشە و ناكۆكییەكانی گرێبەستكردن و گەندەڵی و گۆڕانكاریی بەردەوام لە سیستم و رێنوێنییەكان.
روونی كردەوەن هەروەها رێوشوێنە گومرگییەكان و هەڵكشانی پابەندییەكانی باج و نەبوونی میكانیزمێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی موڵكداری و زەویوزار، كەمی كارەبا و زەحمەتیی دەستكەوتنی پاڵپشتی دارایی و مەترسی تەناهی پێوەست بە بڵاوبوونەوەی چەك.
شایەنی باسە دوێنێ سێشەم محەمەد خزەیر عەبادی وەزیری نەوتی عێراق دووپاتی كردەوە كە لەگەڵ كۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمەریكی لەسەر گرێبەستی پەرەپێدانی دووەم كێڵگەی نەوتی رۆژئاوای قورنە بە رێككەوتن گەیشتوون و پلان هەیە لە كۆتایی ئەمساڵ گرێبەستی كۆتایی بێتە واژووكردن.