ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس، باڵی دەرەوەی سوپای پاسداران رای گەیاند كە بەرەی موقاوەمەت پابەندی داواكەی موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێرانن لەبارەی مامەڵەكردنێكی سنووربڕ لەگەڵ دوژمن.
لە ماوەی رابردوو و لە میانی رێنوێنی بۆ فەرماندە باڵاكانی ئێران، موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێران داوای كرد لە وەڵامدانەوەی هەر هێرشێكی دوژمن پابەندی سنوور و كۆتە جوگرافییەكان نەبن.
قائانی لە راگەیاندراوێكدا دووپاتی كردەوە كە لە دوای پەیامەكەی رابەری باڵای ئێران لەبارەی مامەڵەكردنێكی بێسنوور لەگەڵ دەژمن و بەیەك شێوە لە هەموو ناوچەكان، پیاوانی بەرەی موقاوەمەت پابەندی تەواوەتی خۆیان بەو فەرمانە دەربڕیوە، فەرماندەكان پێشوازییان لە پەیامەكە كردووە و كاریان لەسەر جێبەجێكردنی كردووە.