سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڵاوی كرده‌وه، كه دوو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر و به‌له‌مێكی ڕاكێشه له گه‌رووی هورمز ئاگریان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه.
له
ڕاگه‌یه‌نراوێكی پاسداران كه ڕۆیته‌رز له میدیاكانی ئێران وه‌ریگرتووه، هاتووه: ئه‌و دوو كه‌شتی و به‌له‌مه له‌و كاته‌ی ویستوویانه به ڕێڕه‌وه نایاساییه‌كان به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕن، تووشی ئه‌و ڕووداوه بوون.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، یه‌كێك له كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان به‌ر مینێكی ده‌ریایی كه‌وتوووه، له‌وكاته‌ی هه‌وڵیداوه به به‌شی باشووری گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕێت و دووه‌م كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگریش كاتێك ویستوویه‌تی به ڕێره‌وی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی گه‌رووی هورمز بڕوات، به‌هه‌مانشێوه ئاگری لێ به‌رز بووه‌ته‌وه و كاتێكیش به‌له‌مێكی ڕاكێشه له كه‌شتی دووه‌م نزیكبووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگری سه‌ر كه‌شتییه‌كه بكوژێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌میش ئاگری گرتووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سوپای پاسداران به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه به چاره‌نووسی سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و دوو كه‌شتی و به‌له‌مه نه‌كراوه، هاوكات قه‌باره‌ی ئاگره‌كه و پیسبوونی ژینگه به‌هۆی ئه‌و ڕووداوانه‌وه باسی لێ نه‌كراوه.
هێرشكردن و په‌لاماردانی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگر و بازرگانییه‌كان له گه‌رووی هورمز بووه‌ته دیارده‌یه‌كی ڕۆژانه و به‌رده‌وام دووباره ده‌بێته‌وه، تارانیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ مینی چێنراوی ناو ده‌ریا ده‌گێڕێته‌وه، له كاتێكدا پێشتر ئه‌مه‌ریكا دووپاتی له‌وه كردبووه‌وه كه هیچ مینێكی چێنراو له ڕێڕه‌وی هورمز بوونی نییه.