بۆ چواره‌م ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌كتر، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌میش نرخی نه‌وت له دابه‌زین به‌رده‌وامه‌وه و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی تر بۆ سه‌ر ئێران و بردنه‌وه‌ی كۆمارییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا و گۆڕینی هاوكێشه‌ی سیاسی له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 97 سه‌نتی تر نه‌وتی خامی برنت نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و به‌رمیلێكی به 93 دۆلار و 65 سه‌نت فرۆشرا، هاوكات نرخی نه‌وتی خامی ڕۆژئاوای ته‌كساس دۆلارێك و 14 سه‌نت دابه‌زی و به‌رمیلێك به 86 دۆلار و 98 سه‌نت فرۆشرا.
له ماوه‌ی چوار ڕۆژی ڕابردوو نرخی
نه‌وت تا ئێسته به ڕێژه‌ی 8% دابه‌زیووه و چاوه‌ڕوانی به‌رده‌وامبوونی دابه‌زینی نرخه‌كه‌یشی ده‌كرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری لێدان و بۆردمانكردنه‌وه‌ی ئێران ڕۆژ دوای ڕۆژ كه‌متر و كه‌متر ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان بۆ ڕۆیته‌رز دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، تره‌مپ ئێسته له دۆخێكی لاوازدایه و زۆرینه‌ی كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیرانی له ده‌ستداوه كه پێشتر به هه‌موو تواناوه پشتیوانیان ده‌كرد، بۆیه به وریاییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كات، تا بتوانێ له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كان به ڕێككه‌وتن بگات و كێشه بۆ دووساڵی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دروست نه‌كات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش موكیش ساهدیڤ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئێكس ئه‌نالایستسی تایبه‌ت به ڕاوێژبه‌خشین له بواری وزه گوتی، مه‌ترسییه جیۆپۆله‌تیكییه‌كان تا ئێسته‌یش ماون و به ته‌واوی كۆتاییان پێ نه‌هاتووه و قورسه پێشبینی هه‌نگاوه‌كانیش بكرێت، به تایبه‌ت به خولی نوێی كۆنگرێس له دوای كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، بۆیه دوو مانگێك كۆنگرێس به‌مشێوه‌یه‌ی پێش هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وامی به كاره‌كانی ده‌دات.