له‌سه‌ر فه‌رمان و ڕێنمایی پاشای سعوودیه مه‌لیك سه‌لمان و شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته محه‌مه‌د بن سه‌لمان، سندووقی سعوودیه بۆ گه‌شه‌پێدان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی سووریا شه‌ش ڕێككه‌وتنیان بۆ به‌خشینی قه‌رز به ئامانجی گه‌شه‌پێدان به بڕی 403 ملیۆن دۆلار واژوو كرد، له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌یش سندووقی گه‌شه‌پێدانی سعوودیه پرۆژه‌كانی وزه و ئاو و ته‌ندروستی و نیشته‌جێبوون و ژێرخان و به ئه‌لیكترۆنیكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له سووریا پاره‌دار ده‌كات.
هه‌ر شه‌ش
ڕێككه‌وتنه‌كه له لایه‌ن سوڵتان مورشید سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری سندووقی گه‌شه‌پێدانی سعوودیه و محه‌مه‌د یه‌سر به‌رنییه وه‌زیری دارایی سووریا واژوویان له‌سه‌ر كرا.
ئامانجی ئه‌و هه‌نگاوه بۆ دووباره به‌كارخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وێستگه‌ی حه‌له‌به به گوژمه‌ی 90 ملیۆن دۆلار بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و به چاككردنه‌وه‌ی پێنج ملیۆن هاووڵاتی لێی سوودمه‌ند ده‌بن. هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی سیسته‌می ئاوی پاكی خواردنه‌وه به بڕی 30 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌كرێ و 300 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌كی ئاو به بڕی ملیۆنێك و 500 هه‌زار دۆلار ده‌به‌سترێن.
یه‌كێكی تر له پرۆژه‌كان په‌ره‌پێدان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی 25 بنكه‌ی به‌رگری شارستانییه له پارێزگه جیا جیاكان به گوژمه‌ی 105 ملیۆن دۆلار، كه نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن كه‌س لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی وێرانبوو له ناوچه جیا جیاكان، به‌وهۆیه‌وه 60 ملیۆن دۆلار بۆ چاككردنه‌وه‌ی 10 هه‌زار خانوو و شوێنی نیشته‌جێبوون ته‌رخانكراوه. هاوكات 100 ملیۆن دۆلاری تریش بۆ پشتیوانی كه‌رتی ته‌ندروستی و دابینكردنی پێویستی نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییان خه‌رج ده‌كرێت.