به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن له پاراگوای داوایه‌كی فه‌رمی متمانه‌سه‌ندنه‌وه و دوورخستنه‌وه‌ی سانتیاگۆ پێنای سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كردووه، به‌هۆی بڕیاری بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته، به سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر بانكێكی تر، له ئه‌نجامی كێشه داراییه‌كانی، ئه‌مه‌یش پاره و مامه‌ڵه‌ی سێ ملیۆن هه‌ژماری خه‌ڵكی له‌و بنكه وه‌ستاندووه.
بانكی ئۆینۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی خراوه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی بانكی ناوه‌ندییه‌وه، ئه‌مه‌یش ته‌نگژه‌یه‌كی مرۆیی و دارایی گه‌وره‌ی دروست كردووه، چونكه ملیۆنان هه‌ژماری خه‌ڵكی له‌بانكی ئۆینۆ وه‌ستاون، مووچه‌ی خانه‌نشینان و داهات و سامانی هه‌ڵگیراوی خه‌ڵك له بانكه‌كه هه‌مووی بلۆككراوه و كه‌س ناتوانێ ده‌ستی به پاره‌كه‌ی خۆی بگات.
پێشتر پێنا پشكی زۆری له‌و بانكه هه‌بوو، به‌ڵام ساڵی ڕابردوو سه‌رجه‌م پشكه‌كانی فرۆشت و ئێسته‌یش فه‌رمانی به ده‌سه‌ڵاتی بانكی ناوندی كردووه، بانكی ئۆینیۆ به ته‌واوی بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی بانكی ناوه‌ندییه‌وه و كارمه‌ندان و كڕیاران و مامه‌ڵه‌كان به ته‌واوی بوه‌ستێنرێت.
ماوریسیۆ ئسپینۆلا په‌رله‌مانتاری جیابووه‌وه له حزبی فه‌رمانڕه‌وا له
پاراگوای له‌وباره‌وه‌ی گوتی، یاداشتی متمانه‌سه‌ندنه‌وه به تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی و كاركردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی نووسراوه و واژووی 35 په‌رله‌مانتاری به‌رهه‌ڵستكاری له په‌رله‌مان له‌سه‌ره، بڕیاریشه به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به كاتی پاراگوای په‌رله‌مانی وڵاته‌كه كۆ ببێته‌وه و داواكارییه‌كه تاوتوێ بكات.