تره‌مپ ده‌ست له‌ هێگسه‌س به‌رنادات

:: AM:08:31:05/11/2026 ‌
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی دوورخستنه‌وه‌ی پیت هێگسه‌س له‌ پۆستی وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا بڵاوبووه‌وه‌، به‌هۆی شكستی كۆمارییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردن و خستنه‌ئه‌ستۆی به‌شێك له‌و شكسته‌ به‌سه‌ر شانی هێگسه‌س كه‌ ژیرانه‌ وه‌زاره‌تی جه‌نگی به‌ڕێوه‌ نه‌بردووه‌، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هاته‌ ده‌نگ و دووپاتی له‌ پشتیوانی و كاركردنی هێگسه‌س كرده‌وه‌ و گوتی ئه‌و كاری باش ده‌كات.

چاوه‌ڕوان ده‌كرا، تره‌مپ هاوشێوه‌ی جۆرج ده‌بیلو بووش، له‌ دوای هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر عێراق و دواتر له‌ هه‌ڵبژاردن كۆمارییه‌كان تووشی شكستهاتن، ڕۆژێك دوای شكسته‌كه‌ جۆرج ده‌بلیو بووش كه‌ ئه‌وكات سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، دۆناڵد ڕامسفێلدی وه‌زیری جه‌نگی ئه‌وكاتی له‌كار دوورخسته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ تره‌مپ تا ئێسته‌یش ده‌توانێ هێگسه‌س له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور بخاته‌وه‌ و  كۆمارییه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و شكسته‌ی تووشی هاتوون، بكه‌ن.

یه‌كێك له‌ ڕاوێژكاره‌كانی تره‌مپ گوتی، كه‌سێك ده‌بێ به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و دۆخه‌ی بخرێته‌ ئه‌ستۆ و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌یش تره‌مپ نابێت.

هێگسه‌س یه‌كێكه‌ له‌ وه‌زیر و سه‌ركرده‌كانی كۆمارییه‌كان كه‌ كه‌مترین ڕێژه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌یه‌ و خه‌ڵكی و ده‌نگده‌ران زۆرترین ڕقیان لێ ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ كه‌مپه‌ینه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌رنه‌كه‌وت.


وشە - باز ئه‌حمه‌د