بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی جیهانی "فاو"، لە پاش چین و نیوزلەندا، هیندستان لە پلەی سێیەمدا هاتووە بۆ بەرهەمهێنانی هەنگوین و 146 هەزار تۆن هەنگوین ساڵانەی هەبووە، توركیاش لەسەر ئاستی دنیا چوارەمین وڵاتە بۆ بەرهەمهێنانی هەنگوین.
رێكخراوی فاو بڵاوی كردەوە، وڵاتانی ئاسیا زیاتر لە 40%ـی بازاڕی هەنگوینی جیهانی پێكدێنن، وڵاتی چین ڕیزبەندی یەكەمی گرتووە.
رێكخراوەكە ئاماژەی بەوە داوە، بازاڕی هەنگوینی جیهانی لە ساڵی 2025دا بە نزیكەی 10.5 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە. بۆ ساڵی 2026 رێژەكە زیاتر بووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی "فاو"، بەرهەمی هەنگوین لەسەر ئاستی دنیا، چین لە پێشی هەموو وڵاتانی ترەوەیە و ڕیزبەندی یەكەمی گرتووە، 450 هەزار تا 520 هەزار تۆنی ساڵانەی هەبووە كە دەكاتە رێژەی 26%ـی كۆی بەرهەمی هەنگوینی دنیا.
فاو باسی لەوە كردووە، زیاتر لە 300 جۆر هەنگوین لە دنیادا هەیە، هەنگەكان لە دنیادا كاری مەزن ئەنجام دەدەن و دەبنە هۆی پیتاندنی خۆراك و بەرهەمەكان، بەپێی رێخراوەكە ئەگەر هەنگ نەمێنێت، زیاتر لە 79% بەرهەمی كشتوكاڵ و دانەوێڵەكان و خۆراكەكان لەناو دەچن، چونكە هەنگەكان گوڵەكانیان دەپیتێنن و ئەوەش وایكردووە بەرهەم هەبێت.
رێكخراوەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە كە بۆ بەرهەمهێنانی تەنیا یەك كیلۆگرام هەنگوین، مێش هەنگ پێویستی بەوەیە 48 هەزار جار لە شانەكەی دەربچێت و سەردانی سەتان هەزار گوڵ بكات.
توركیا 110 هەزار تۆن ساڵانە هەنگوینی هەیە، لە دوای چین و نیوزلەندا و هیندستان، بووەتە گەورەترین وەبەرهێنی هەنگوین بۆ وڵاتان.
نیوزلەندا بەقەبارەیەكی گەورە ساڵانە هەنگوینی هەیە، قەبارەی هەناردەی ساڵانەی دەگاتە 250 ملیۆن دۆلار.