مەسروور بارزانی جووتسایدی كۆڕێ‌- شەقڵاوە- قەندیل دەكاتەوە

:: AM:09:01:05/11/2026 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ پڕۆژەی ستراتیجی رێگەی كۆڕێ– شەقڵاوە– قەندیل و هەردوو تونێلی میراوە و ماوەران، بە فەرمی بەڕووی هاووڵاتییان و شۆفێراندا بكرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی تشرینی دووەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی ستراتیجی رێگەی كۆڕێ– شەقڵاوە– قەندیل و هەردوو تونێلی میراوە و ماوەران، بە فەرمی بەڕووی هاووڵاتییان و شۆفێراندا بكاتەوە.

پڕۆژەكە بە بەرزترین ستانداردی ئەندازیاریی جیهانی و لەلایەن ئەندازیارانی ناوخۆوە جێبەجێ كراوە. ئەمەش نیشانەی گەشەسەندنی توانای ناوخۆییە لە بەڕێوەبردنی پڕۆژە گەورەكاندا.

تەواوبوونی ئەم رێگەیە، جگە لە كەمكردنەوەی جەنجاڵی و رووداوەكانی هاتوچۆ، وەك دەروازەیەكی نوێ و گرنگی بازرگانی و گەشتیاری بۆ هەولێر و هەرێمی كوردستان دەبێت.


وشە - رامیار جەواد