عەلی زەیدی سەرسامی خۆی بەجلی كوردی راگەیاندووە و داوای كرد، دەستە جلێكی بۆ ئامادە بكەن و بەڵێنی داوە هەر بەو جلانەوە سەردانی هەولێر بكات.
لە كۆبوونەوەی لەگەڵ فراكسیۆنی پارتیدا یەكێك لە ئەندامانی پارتی جلی كوردی لەبەردا بووە، ئەوەش سەرنجی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراقی راكێشا.
زەیدی نەیشاردەوە كە ئەو سەرسامی جلی كوردییە و چەندان پرسیاری لەبارەی جۆرەكانی جلی كوردییەوە كردووە.
دواتر داوای لە فراكسیۆنی پارتی كردووە دەستێك جلی كوردی بۆ بكەن، بەڵێنی داوە كە بۆ سەردانی كوردستان بەتایبەت هەولێر جلە كوردییەكان بپۆشێت.