هەڵوێستی ئێران بەرانبەر بە دەرئەنجامی هەڵبژاردنی نوێكردنەوەی نیوەیی ئەمەریكا، هانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا دەدات، دووبارە دەست بە هێرش و بۆردمانەكان بۆ سەر ئێران بكاتەوە.
پێگەی ئەكسیۆسی
ئەمەریكی لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاوی كردەوە، دڵخۆشی و كەیفخۆشیی ئێران بە ئەنجامی هەڵبژاردن لە ئەمەریكا، ئەگەری بڕیاردانی ترەمپ بۆ دووبارە هێرشكردنە سەر ئێران زۆر زیاتر دەكەن.
قسەی ئەو سەرچاوەیە لە كاتێكدایە، پێشتر ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرای كرد، هێرشكردنە سەر ئێران سەركەوتنی لێ ناكەوێتەوە، بەڵكو وەك دەبینن تووشی شكستی كردن.
دیپلۆماتكارانی بەشدار لە هەوڵی ناوەندگیری لە نێوان ئەمەریكا و ئێران دەڵێن، ئەو كەیفخۆشییەی تاران بە سەرنەكەوتنی حزبەكەی ترەمپ لە هەڵبژاردنی نیوەیی ئەمەریكا، هانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا دەدات كە بەردەوامی بە شەڕ و پێكدادان بدات و بۆردمانی ئێران بكاتەوە.