لە پیرانشار هێزەكانی ئێران دوو وەرزشكاری كوردیان گرت

:: AM:09:37:05/11/2026 ‌
لە پیرانشار هێزەكانی ئێران، هەڵیانكوتایە سەر ماڵی سدیق ئەبوبەكری و موراد حاسل ئەبوبەكری و دەستبەسەریان كردن و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە تۆڕی مافەكانی مرۆڤی كوردستان بڵاوی كردوونەتەوە، سدیق ئەبوبەكری كە لە یانەیەكی وەرزشیدا ڕاهێنەرە، لە كاتی هەڵكوتانە سەر ماڵەكەیدا دەستبەسەر كراوە.

هێزەكانی ڕژێم لە هەمان ڕۆژدا هەڵیانكوتایە سەر ماڵی موراد حاسل ئەبوبەكریش و ئەویشیان دەستبەسەر كرد.

زانراوە كە لە كاتی دەستبەسەركردنیانەوە ڕێگەیان پێ نەدراوە چاویان بە پارێزەرەكانیان بكەوێت و پێوەندی بە خێزانەكانیانەوە بكەن، تا ئێستە نازانرێت ئەو دوو كوردە وەرزشوانە بۆ كوێ براون، هیچ زانیارییەك لەسەر بارودۆخی تەندروستییان نییە.



وشە - سۆران عەزیز