عەدنان كەریم ئەلبوومێكی نوێ بەناوی "گوارە" بڵاو دەكاتەوە

:: AM:11:25:05/11/2026 ‌
هونەرمەندی دیاری كورد عەدنان كەریم، بەفەرمی نوێترین ئەلبوومی خۆی بەناوی "گوارە" راگەیاند.

ئەلبوومە نوێیەكەی عەدنان كەریم ناوی "گوارە"یە و لە تۆڕەكانی ئینتەرنێت بڵاوی دەكاتەوە.

بڕیارە حەوتی تشرینی دووەم لە سەعات شەشی ئێوارە، ئەلبوومە نوێیەكەی عەدنان كەریم لەسەر تۆڕەكانی "یوتیوب، ئایتونز و سپۆتیفای" بڵاو بكرێتەوە.

وەك لە ناوەڕۆكی بڵاوكراوەكەیدا ئاماژەی پێ داوە، كامكارەكان موزیكیان بۆ سەرجەم گۆرانییەكانی ئەم ئەلبوومە ژەنیوە.
ئەلبوومی "گوارە"ی عەدنان كەریم، 11 گۆرانی لەخۆ دەگرێت.

هونەرمەندی بەناوبانگی كورد عەدنان كەریم، تەمەنی 63 ساڵە و یەكێكە لە دیارترین ژەنیار و گۆرانیبێژانی كوردستان، نزیكەی 20 ئەلبوومی هەیە، دواین ئەلبوومی لە ساڵی 2022 بە ناونیشانی "شار" بڵاو كردەوە.



وشە - سۆران عەزیز