بڕیاره ڕۆژی سێشه‌می داهاتوو 23 وڵاتی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا له برۆكسل كۆببنه‌وه و په‌یماننامه و بڕیار له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به هاوكاری یه‌كتر له ڕووی سه‌ربازییه‌وه و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی یه‌كتر بۆ به‌هێزكردنی توانای به‌رگری له یه‌كێتی ئه‌وروپا بده‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌ی 23 وڵاته‌كه له برۆكسل، وه‌زیرانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر 23 ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، په‌یمانی ده‌سپێشخه‌ری هاریكاری ڕێكخراو و هه‌میشه‌یی واژوو ده‌كه‌ن، بۆ په‌ره‌پێدان به پرۆگرامی پڕچه‌ك كردنی هێزه‌كان و ئاسانكاری ئه‌نجامدانی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپایش بۆ به‌رگری كردن له یه‌كێتییه‌كه.
نوێنه‌ری باڵای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا فیدیریكا موگیرینی له‌وباره‌وه گوتی، دووشه‌می داهاتوو ڕۆژێكی مێژوویی ده‌بێ بۆ به‌رگری له ئه‌وروپا، ئه‌مه ده‌بێته ئامرازێكی نوێ و ڕێگه به په‌ره‌پێدانی زیاتری توانا سه‌ربازییه‌كانمان ده‌دا بۆ پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی ستراتیجی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
60 ساڵ به‌ر له ئێسته گرووپی به‌رگری ئه‌وروپا دامه‌زرێنرا، بۆ یه‌كخستنی سوپا و توانا سه‌ربازییه‌كان به ئامانجی به‌رگری كردن له یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام به‌هۆی پابه‌ندبوونی وڵاتان به سه‌روه‌ری خۆیان و نه‌هاتنه ژێر باری بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. ئێسته دوای ته‌نگژه گه‌وره‌كان كه له 2014ه‌وه وڵاتانی دنیای گردتووهتهوه، به‌تایبه‌ت په‌لاماری ڕووسیا بۆ دوورگه‌ی كریما و هاتنی شه‌پۆلێكی ئاواره‌كان و پرسی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا و هاتنی تره‌مپ بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وروپییه‌كان ده‌یانه‌وێ ئه‌وه‌ی به‌ر له 60 ساڵ نه‌یانتوانی به‌دی بهێنن، دووشه‌می داهاتوو بیهێننه دی.
سه‌رچاوه/
مۆنت كارلۆ.