گورچیله‌ی مرۆڤ یه‌كێكه له‌و ئه‌ندامه به‌سوودانه‌ی كه جه‌سته به هاوسه‌نگی ڕاده‌گرێت، هه‌روه‌ها ماده پیسه‌كان ده‌پاڵێوێت و جه‌سته پاك ده‌كاته‌وه له ماده‌ی زیاده.
جه‌سته پێك دێ له دوو گورچیله هه‌ریه‌كه له گورچیله‌كان زیاتر له دوو ملیۆن یه‌كه‌ی پاڵاوتنیان تیادایه و لیمفه‌گرێكان پاڵێوه‌ری زۆر بچووكن كه له توانایاندایه خوێن بپاڵێون و ماده زیانبه‌خشه‌كانیش له خوێن لا بدات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
kidney" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ته‌نیا له‌و هۆكار و ره‌فتارانه ده‌كات كه زیان به ته‌ندروستی گورچیله‌كان ده‌گه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی گورچیله‌كانمان وشك نه‌بنه‌وه، ده‌بێت ئاگاداری ئه‌و كردارانه بین كه ئه‌گه‌ریان هه‌یه زیان بگه‌یه‌نن به گورچیله‌كان، ئه‌وانیش ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌ن:
خواردنی ده‌رمان و حه‌به ئازارشكێنه‌كان یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی ده‌بێته هۆی وشككردنی گورچیله‌كان، به‌تایبه‌ت ده‌رمانی "NSAIDs " كه زیانێكی زۆری هه‌یه، هه‌روه‌ها زیادكردنی خواردنه سوێره‌كان به یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان داده‌نرێت بۆ دروستبوونی گرفت له گورچیله‌كاندا، چونكه مادی سۆدیۆم زیاد ده‌كات له جه‌سته‌دا ئه‌مه‌ش زیان به گورچیله ده‌گه‌یه‌نێت.
نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو به ڕێژه‌یه‌كی زۆر وا ده‌كات ئاوی نێو جه‌سته كه‌م ببێت و گورچیله‌ش ئاوی كه‌می پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش دروستبوونی به‌ردی گورچیله ئاسانتر ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕاگرتنی میز بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زیان به گورچیله‌كان بگات و تووشی به‌ردی گورچیله ببن.