كاندیدێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له پارێزگاى دهۆك رای ده‌گه‌یه‌نێ، بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌نگى هێز جارێكى تر له عێراق دروست ببێته‌وه و لایه‌نى تر له جیاتى پارتى بڕیار نه‌ده‌ن، پارتى بڕیاری دا جارێكى تر به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق بكاته‌وه.
باڵه‌ته‌یی كه پسپۆڕییه‌كه‌ی له‌سه‌ر فیدراڵی و فره‌یی له عێراقدایه، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه‌ى له عێراق ده‌گوزه‌رێ و ده‌كرێت، ته‌نیا سیاسه‌تێكى تایفى و مه‌زه‌وییه.
به‌گوێره‌ى ده‌ستوور و ئه‌وه‌یش له واقیعدا هه‌یه، عێراق چۆن ده‌بینى؟ ئایا ئه‌م وڵاته ئێسته فیدراڵییه به كرده‌یی یان وه‌ك ئه‌كادیمییه‌ك چ پێناسه‌یه‌ك لای تۆ هه‌یه؟
تا ئێسته سازان و هاوبه‌شى له عێراق بوونى نییه و كورد و سوننه به ته‌واوه‌تى بێبه‌ش كراون و به‌شێوه‌ى كرده‌یى له حوكمڕانى عێراقدا به‌شدارییان پێ نه‌كراوه و نه‌یانتوانیوه مافه ده‌ستوورییه‌كان به‌ده‌ست بێنن. هه‌روه‌ها له‌ناو گه‌لانى عێراق مرۆڤى پله یه‌ك و دوو هه‌یه و پێشێلكارى زۆر به‌رانبه‌ر ده‌ستوور كراوه. بۆیه پێویسته مافى هه‌موو پێكهاته ئاینى و نه‌ته‌ویی و گه‌لانى عێراق له‌رێى ده‌ستووره‌وه ده‌سته‌به‌ر بێت و دوور بخرێته‌وه له وڵاتێكى تایفى و مه‌زه‌وى.
پارتى له‌سه‌ر ئه‌وه كار ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێت له گوشاره‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوورى عێراق به هه‌موو ماده و بڕگه‌كانییه‌وه جێبه‌جێ بكرێت، چونكه تا ئێسته به‌شێوه‌ى كرده‌یی جێبه‌جێ نه‌كراوه.
سه‌رنجت له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ى قه‌واره‌ى فیدراڵى كوردستان له عێراق چییه؟ به‌گوێره‌ى هه‌نگاوه‌كان كه هه‌رێم هه‌ڵى گرت، ئایا هه‌ڵه له كوێدا بوو و بۆچى كومه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بێده‌نگ بوون به‌رانبه‌ر جێبه‌جێكردنى مافێكى سروشتى له‌لایه‌ن خه‌ڵكى كوردستانه‌وه؟
هه‌نگاوه‌كانى گه‌لى كوردستان به تایبه‌تى پارتى و ئه‌نجامدانى ریفراندۆم هیچ هه‌ڵه‌ى تێدا نه‌بووه و ئه‌مه مافێكى یاسایى و ده‌ستوورى خه‌ڵكى كوردستانه و ئه‌مڕۆ یاخۆ سبه‌ى هه‌ر ده‌بێ بكرێت. ریفراندۆم هه‌نگاوێكى مێژوویى خه‌ڵكى كوردستان بوو، نه‌خشه‌ى داهاتووى هه‌رێمى كوردستانى پێوه به‌ند كراوه، به‌ڵام بێده‌نگى گه‌لانى دنیا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندییه و دیاره به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ندێ ده‌وڵه‌تى هه‌رێمى و زلهێز دژى خواسته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان بوو، به‌ڵام هه‌ر كاتێك به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و گه‌لانه و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌جۆرێكی تر گۆڕا، ئه‌وا كورد ده‌توانێت ریفراندۆم به‌كار بێنێ.
پێوه‌ندیى نێوان كوردستان و به‌غدا له دواى 2003ه‌وه به‌رده‌وام له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زدا بووه و زیاتر له ململانێ چووه نه‌ك بنیاتنان له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌یه‌كى دیمو‌كراتى له وڵاتێكى فیدراڵ‌دا، به بۆچوونى تۆ ئێسته ئه‌و پێوه‌ندییه چۆنه و به‌ره‌و كوێ ده‌چێ؟ ئایا فیدراڵى و دیموكراسیی راسته‌قینه له عێراق دێته دى؟
به‌رده‌وامبوونى عێراق له‌سه‌ر پێشێلكردنى ده‌ستوور و هه‌ڵسوكه‌وته مه‌زه‌وى و تایفییه‌كان و جیاوازى له نێوان پێكهاته‌كانى عێراق، وا ده‌كات چاره‌نووسى ئه‌م وڵاته ئیتر هه‌ر دابه‌شبوون بێت، ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له‌لایه‌ن كورد به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌بوو كه عێراق سته‌مى زۆری له كوردستان كردووه و به‌پێى ده‌ستوور مافه‌كانی نه‌داوه
تۆ پسپۆڕێكى سیاسى و یاسایی و له ململانێ و پێوه‌ندییه‌كان شاره‌زاییت هه‌یه، خه‌ڵك بۆیان گرنگه بزانن ئه‌و به‌ربژێرانه ده‌چنه به‌غدا چۆن شه‌ڕ له‌پێناو مافه‌كانیان ده‌كه‌ن؟ تۆ روانگه‌ت چییه و چۆن مافى خه‌ڵكى كوردستان به‌ده‌ست دێنی له‌ناو ئه‌و وڵاته ئاڵۆزه‌دا؟
گرنگه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان ببن به داكۆكیكارى سه‌رسه‌خت بۆ به‌دستهێنانى مافه ره‌واكانى گه‌لى كوردستان و به‌پێى پلانێكى توكمه و ستراتیجى بتوانن په‌یام و خاڵى هاوبه‌ش دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌هێزه‌وه بتوانن به‌سه‌ر كێشه‌كاندا زاڵ بن و مافه‌كانى گه‌لى كوردستان به‌ده‌ست بێنن، به‌ڵام خه‌ڵك و لایه‌نى سیاسى له ناو هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت ته‌نگژه‌كان كوردستان وه‌ك هه‌ل بقۆزنه‌وه و بیبنه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى عێراق چاره‌سه‌ری بكات و چاره‌نووسى هه‌رێمى كوردستان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، بۆیه پێویسته لایه‌نی سیاسی و به‌ربژێر چاوكراوه بن و به‌پێى پسپۆڕى خه‌ڵكی یاسایى و ده‌ستوورى و نه‌ته‌وه‌یی متمانه پێ بده‌ن بگات به به‌غدا تا به‌رگرى له مافه ره‌واكانى گه‌لى كوردستان بكه‌ن.
بۆچى له كێشه و ململانێكاندا هیچ لایه‌نێك په‌نا بۆ ده‌ستوور و یاسا نابات له عێراق؟ ئایا ده‌ستوور بووه‌ته شمشێرێك و لایه‌نه‌كان ته‌نیا شه‌ڕى میدیایى پێ ده‌كه‌ن، یان به واقیعى پێڕه‌وى ده‌كه‌ن؟.
دواى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراقى نوێ له ساڵى 2003 و دانانى ده‌ستوورێكى نوێ له ساڵى 2005، ئێمه وه‌ك كورد توانیمان به‌پێی گرێبه‌ستێكى سیاسى و كومه‌ڵایه‌تى هه‌ڵسوكه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته سیاسییه‌كانى عێراق بكه‌ین، به‌ڵام تا ئێسته كار به ده‌ستوورى عێراق نه‌كراوه، ئه‌مه وێڕاى ئه‌وه ده‌ستووره‌كه تواناى ئه‌وه‌ی هه‌یه جێبه‌جێ بكرێت و چه‌ندان میكانیزم بو چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان هه‌یه، ئه‌گه‌ر عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌كان نیازى ئه‌وه‌یان هه‌بێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و باڵانسى هێز له نێوان پێكهاته‌كانى عێراق دروست بكه‌ن كه بوونى نییه.
تا عێراق نه‌بێت به خاوه‌ن پێگه‌یه‌كى تایبه‌ت و له هه‌موو ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمییانه خۆی نه‌پارێزێ، ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باڵانسى هێز له‌م وڵاته دروست نابێت و سه‌روه‌رى یاسا و ده‌ستوور ناگه‌ڕێته‌وه و هه‌ر لایه‌نێك بتوانێت له‌سه‌ر لایه‌نى تر زاڵ بێت، ئه‌وا به‌ربه‌ستى له به‌رده‌مدا نییه.
له نێوان به‌غدا و كوردستان كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى هه‌ڵواسراو هه‌ن، وه‌ك بودجه و پێشمه‌رگه و سامانى سروشتى و ماده‌ى 140 و خاڵى گومرگى و چه‌ندانى تر، ڕوانینى تۆ چییه له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه و چۆن ده‌توانن وه‌ك كورد له په‌رله‌مانى داهاتووى عێراق یه‌كلایان بكه‌نه‌وه؟
لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى ده‌گه‌نه به‌غدا، پێویسته له نێوان خۆیاندا فراكسیۆنێكی كوردی دروست بكه‌ن كه چه‌ندان خاڵى هاوبه‌ش و سه‌ره‌كى له‌خۆ بگرێت و هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ى تۆ خسته ڕوو بنووسرێنه‌وه و پێكه‌وه ببن به داكۆكیكار بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌گه‌ڵ عێراق چاره‌سه‌ری بكه‌ن، چونكه تا ئه‌و كێشانه له عێراق چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، هه‌وڵى دابه‌شبوون و په‌رته‌وازه‌یى عێراق زیاتر ده‌بێت
ره‌خنه‌ى ئه‌وه له كاندیدانى پارتى ده‌گیرێ كه له‌لایه‌ك له‌گه‌ڵ ریفراندۆم بوون و ده‌نگتان بۆ سه‌ربه‌خۆیى دا، ئێسته‌یش به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌مه دژیه‌كى تێدایه، یان چۆن وه‌ڵامى ئه‌و ره‌خنانه ده‌ده‌نه‌وه؟
له‌سه‌ر ئاستى ستراتیجى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و لایه‌نگیرانى ڤه‌ڕێژى ریفراندۆم و ئامانجی سه‌ربه‌خۆیى كوردستانه و هه‌میشه له‌و پێناوه‌دا كارى كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت تا ده‌وڵه‌تى كوردستان دروست ده‌كرێت، ئه‌وجا ئه‌مڕۆ بێت یا سبه‌ى، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى تر له‌سه‌ر حیسابى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق بڕیار نه‌ده‌ن و مافه‌كانی كورد نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی داوای كرد جارێ له عێراقدا به‌رده‌وام بین وه‌ك كورد، بۆیه مادام به‌شێك ماوین له عێراق، ده‌مانه‌وێ بچینه‌وه په‌رله‌مانی به‌غدا، به‌ڵام پێڕه‌وى پارتى هه‌میشه ئه‌وه‌یه كه ده‌ستكه‌وتى زیاتر بۆ گه‌لى كوردستان به‌ده‌ست بێنێ، له گه‌وره‌ترین ئه‌و ده‌سكه‌وتانه راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان كه به‌رده‌وام كاری بۆ ده‌كه‌ین و هه‌رگیز سارد نابینه‌وه له گه‌یاندنی نه‌وه‌كانی كوردستان به‌و هه‌سته به‌رزه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌بوون.
وشه/ دهۆك- نه‌وزاد هلۆرى