له‌م وڵاته هه‌لی كار بۆ 50 هه‌زار كه‌س ڕه‌خساوه و له ته‌واوی كۆمپانیاكان داوای شاره‌زای پیشه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، كه بۆ هه‌ر تاكێكیان مانگانه 80 هه‌زار دۆلاریان پێ ده‌درێت.
ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست نه‌بوونی شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و لۆرییه‌وه ده‌گه‌ڕێت، زۆربه‌ی كۆمپانیاكانیان پێویستیان به شۆفێری شاره‌زای ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه‌یه، به‌ڵام به ده‌گمه‌ن خه‌ڵك حه‌ز له‌و كاره بكات و بڕواته پێش، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ڕۆژ به ڕۆژ له ڕێكلامهكانیاندا مووچه‌یان بۆ زیاد ده‌كه‌ن، به‌ڵكو كه‌سێك له‌به‌ر مووچه‌كه حه‌ز له كاره‌كه بكات.
بێگومان هه‌ر كۆمپانیایه و به پێی توانای دارایی و داهاتی خۆی مووچه بۆ كارمه‌نده‌كانی دابین ده‌كات، به‌ڵام تا ئێسته له لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه ڕێكلامی بۆ كراوه، كه ته‌نانه‌ت ده‌توانن 80 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیش مانگانه بده‌ن به شۆفێره‌كانیان.
هۆكاری زۆریش بۆ ڕازی نه‌بوونی شۆفێره‌كان هه‌یه، چونكه زۆربه‌یان ده‌یانه‌وێت به ویستی خۆیان به كارێكی كاتی و ستاندارده‌وه بمێننه‌وه، به‌ڵام شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر به‌و شێوه‌یه نییه و شه‌و و ڕۆژ كه‌ی له لایه‌ن كۆمپانیاوه داوای كاری لێ كرا، ناچاره ئاماده بێت.
هه‌روه‌ها هۆكارێكی تریش هه‌یه كه هاووڵاتییان ڕقیان له‌و ئیشه بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ماوه‌ی زۆری كاركردنه‌كه‌یان و زۆر دانیشتن و خواردن ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وبوونیان، ئه‌مه‌ش بێئومێدیان ده‌كات.
زۆرجاریش ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه خاوه‌ن ژن و ماڵن، به‌وه بێزار ده‌بن كه به‌رگه‌ی گله‌یی ژنه‌كانیان ناگرن، چونكه ژنه‌كانیان داوایان لێ ده‌كه‌ن هێنده له ده‌ره‌وه نه‌بن، به‌ڵام ئیشه‌كه‌یان ئه‌وه‌یان لێ داوا ده‌كات، له ئامارهكانیشدا باس كراوه كه ئه‌م ئیشه بووه‌ته هۆی جیابوونه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری هاوسه‌ران له یه‌كتر.
هه‌روه‌ها شۆفێره‌كان تووشی كه‌مته‌رخه‌می و پیسی ده‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر به شه‌و و ڕۆژ له ئۆتۆمبێلدا ده‌بن، هیچ تاقه‌تیان له پاكوخاوێنی نامێنێت و به‌رده‌وام كه‌سێكی بۆن ناخۆش و كه‌مته‌رخه‌میان لێ ده‌رده‌چێت.