سلێمانی.. لەماوەی 15 ڕۆژدا 13 منداڵی دووانە لەدایكبوون

:: PM:04:58:08/06/2018 ‌
بەرێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی ئاماری لە دایكبوونی دووانەی ڕاگەیاند كە لەماوەی تەنیا 15 ڕۆژدا 13 حاڵەتی لە دایكبوونی دووانە تۆمار كراوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئامارێكی بڵاو كردەوە و بەپێی ئامارەكە، لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری فریاكەوتنی نەشتەرگەری لە نیوەی یەكەمی مانگی ڕەمەزاندا 547 منداڵ لەناو لەدایكبوون كە زیاتر لە نیوەیان كوڕ بوون.

بەپێی ئامارەكەی تەندروستی سلێمانی لەو ماوەیەدا 13 حاڵەتی لەدایكبوونی  منداڵی دووانە تۆمار كراوە، هەروەها 41 حاڵەتی لەدایكبوونەكان نۆبەرە بووە و بەشێوازی سروشتی لەدایكبوون 85 حاڵەتی تری لەدایكبوونی نۆبەرە كە بە نەشتەرگەری لەدایكبوون تۆمار كراوە.

ئامارەكە دەری دەخات كە چوار منداڵ دوای لەدایكبوونیان گیانیان لەدەستداوە.

لە هەرێمی كوردستان یەكەم جارە حاڵەتی لەمشێوەیە ڕووبدات و لەماوەیەكی كەمدا ڕێژەیەكی زۆر لە منداڵی دووانە لە دایك بن.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم