به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كارێكی خێرخوازی و هاوكارییه‌كی مرۆیی، زیاتر له دوو هه‌زار ژن له ئێرله‌ندا خۆیان ڕووت كرده‌وه، چوونه ناو ده‌ریا و مه‌له‌یان كرد.
به سه‌رپه‌رشتی لویزا سینیجیجلیسی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی گینس بۆ ژماره پێوانه‌یییه‌كان، دوو هه‌زار و 505 ژن له ئێرله‌ندا، خۆیان كرده ناو ده‌ریا و بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك به ڕووتی تێیدا مانه‌وه.
به‌مه‌ش ناویان چووه كتێبی گینسه‌وه و ژماره‌ی پێوانه‌یییه‌كه‌ی ساڵی 2015یان شكاند، كه 786 ژن به ڕووتی له‌ناو ئاودا مه‌له‌یان كردبوو و ناویان چووبووه ناو كتێبی گینسه‌وه.
پله‌ی گه‌رمی ئاوه‌كه‌ی ئه‌مساڵ ئه‌و ژنانه مه‌له‌یان تێدا كرد نزیكه‌ی 12 پله‌ی سیلزی بوو، به‌مه‌ش زیاتر له 153 هه‌زار یۆرۆیان كۆ كرده‌وه و هه‌ر هه‌موویان به نه‌خۆشخانه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه‌ی منداڵان دا.
ئه‌م كاره خێرخوازییه‌ش له ئێرله‌ندا وه‌ك ڕۆتینی لێ هاتووه و له ساڵی 2013 وه به‌و شێوه‌یه ژنان خۆیان ڕووت ده‌كه‌نه‌وه و له‌ناو ئاو مه‌له ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش پاره‌یه‌كی باش له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی وه‌ك گینس وه‌رده‌گرن، پاره‌كه‌ش بۆ منداڵانی نه‌خۆش ده‌نێرن.