دوای ئه‌وه‌ی مامۆستایه‌ك یاسایه‌كی بێزاركه‌ری بۆ قوتابییه‌كانی دانا، كچێك به هاوكاری قوتابییه‌كانی تری هاوڕێی خۆی وه‌ك دووگیان نیشان دا و یاساكه‌ی به مامۆستاكه‌ی نه‌هێشت و شه‌رمه‌زاری كرد.
وه‌ك له ماڵپه‌ڕی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، مامۆستایه‌ك بڕیاری داوه كه ته‌له‌فۆن له پۆله‌كه‌یدا قه‌ده‌غه بكات، هه‌ر كه‌سێكیش مۆبایله‌كه‌ی بێده‌نگ نه‌كردبێت و ته‌له‌فۆنی بۆ بێت، ناچاره ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی هه‌ڵگرێت و سپیكه‌ره‌كانی بداته ده‌نگی ده‌ره‌وه تا هه‌موو گوێیان لێی بێت.
قوتابییه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ی مامۆستاكه‌یان نه‌هێڵن، به پلانێك مامۆستاكه‌یان شه‌رمه‌زار كرد و وایان لێ كرد به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه هیچ شتێكی له‌و شێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه.
پلانه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه بوو، یه‌كێك له قوتابییه‌كان ته‌له‌فۆنی بۆ هات، ئه‌ویش ڕاسته‌وخۆ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی دایه ده‌نگی گشتی، له ته‌له‌فۆنه‌كه‌دا پێیان ڕاگه‌یاند كه له تاقیگه‌ی پزیشكییه‌وه پێوه‌ندی ده‌كه‌ن و ئه‌و قوتابییه دووگیانه، ئه‌م هه‌واڵه‌ش مامۆستاكه‌ی شه‌رمه‌زار كرد و زۆر داوای لێبوردنی له كچه‌كه كرد، كه وای لێ كردووه نهێنییه‌كی وای ژیانی ئاشكرا بێت، به‌ڵام قوتابییه‌كان هه‌موو كردیانه پێكه‌نین و پێیان ڕاگه‌یاند كه ئه‌و هه‌واڵه دووره له ڕاستییه‌وه و ته‌نیا بۆ گاڵته وایان كردووه، كچه‌كه‌ش بۆ گاڵته‌كردن به مامۆستاكه‌ی گوت، ناو له منداڵه‌كه‌م ده‌نێم "درۆی نیسان".