له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی كچه هانده‌رێكی ئێرانی بڵاو بووه‌ته‌وه، كه كولتوور و یاسای وڵاته‌كه‌ی كه داوای باڵاپۆشی لێ كراوه گۆڕیوه و به جلێكی ڕووته‌وه به‌شداری كردووه.
له یارییه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌می نێوان ئێران و ئیسپانیا، كه به بردنه‌وه‌ی ئیسپانیا به گۆڵێك كۆتای هات، چه‌ندان وێنه و ڤیدیۆی جیاوازی هانده‌رانی هه‌ردوو یانه بڵاو بوونه‌وه.
یه‌كێك له وێنه جیاواز و نامۆكان كه ته‌واو له‌ناویاندا ده‌نگی دایه‌وه، وێنه‌ی كچه هانده‌رێكی ئێرانی بوو كه جلێكی ڕووت و كورتی هاوشێوه‌ی هانده‌ره‌كانی ئیسپانیا پۆشیبوو، ئه‌مه‌ش ته‌واو له كولتووری وڵاته‌كه‌ی خۆی جیاوازه كه باڵاپۆشی لێیان كراوه به شتێكی فه‌رمی و ئه‌رك.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه، كچه‌كه به‌و جله ڕووتانه‌وه‌یه و ناسنامه‌كه‌ی له مل كردووه، له ناسنامه‌كه‌دا جلێكی داپۆشراوی له‌به‌ر كردووه و له‌چكێكی ڕه‌شی له‌سه‌ردایه كه به ته‌واوی وه‌ك باڵاپۆش پیشانی ده‌دات.
ئه‌م ناسنامه‌یه‌ی ڕاسته‌وخۆ له ملیدا كه‌وتووه‌ته سه‌ر به‌شی ڕووتی سكی، ئه‌مه‌ش هه‌ڵای له میدیاكان دروست كردووه و قسه‌ی جۆراوجۆریان له‌سه‌ر كردووه.